فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی برادۆست دەکەن

فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی چەندین گوند دەکەن لە سنووری برادۆست.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو چوارشەممە لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی سیران و گەروی کەوەرتێ و گەرووی ڕۆبی و ڕواڵا و گەلی ڕەش دەکەن لەسنووری برادۆست.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە. 


PM:10:26:08/07/2020