ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جێنين هانس پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سه‌رۆكایەتى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له عێراق كردوە. و له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و رايگه‌ياند" هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ين له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن".
هاوکات لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێم بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌يه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.