نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٩ ی تەموز لە بازاڕەکانی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەم شێوەیە نرخی دراوە بیانییەکانی بە ( سپی ) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار دینارە، دوێنی بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٨ هەزارو ٣٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزار دینارە.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٠٠ دینارە کە نرخێکی نزمە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦  هەزارو ١٥٠ دینارە.



AM:10:16:09/07/2020