راهێنەری بەرشەلۆنە رەخنە لە یانەکەی دەگرێت

کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رەخنە لە یاریزانەکانی یانەکەی دەگرێت و رایدەگەیەنێت یارییەکی باشمان ئەنجام نەداوە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری ئیسپانیۆل کاتێک شەوی رابردوو بەرشەلۆنە توانی ١-٠ لەو یانەیە بباتەوەو بۆ پلە دوو دابەزی سیتین رایگەیاند تیپەکەم پێچەوانەی یاری ڤیاڕیاڵ یاری کرد.
سیتین وتی" یانەی ئیسپانیۆل بە شێوەیەکی باش یاری دەکرد،رووبەڕووی زەحمەتی بووینەوە کاتێک دەگەشتین بە گۆڵی ئەوان و نەماندەتوانی دەرفەت دروست بکەین.
لە کۆتایدا رایگەیاند هەموو شتێک دەکەین بۆ بردنەوەی یاریەکان و چاوەڕوانی یانەی ریاڵ مەدرید دەبین بزانین خاڵ لە دەست دەدات یان نا.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بووە 76 خاڵ و بە کارتی 1 خاڵ لە ریاڵ مەدرید دورە.


AM:11:02:09/07/2020