دەمیرتاش: لە رێگەی دژایەتیکردنی ئاکپارتییەوە ناتوانین داهاتوو بونیادبنێین

سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت" لە شوێنی قسەکردن لەسەر ئاکپارتی، کاتی ئەوە هاتووە قسە لەسەر داهاتوو بکەین".

 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سیاسەتمەدار و هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەدایە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" تورکیا بۆ هەموومانە، هەموومان پێکەوە تورکیاین، پێویستە پێکەوە وڵات بەڕێوەببەین و پێکەوە بونیادی بنێین، لە رێگەی دژایەتیکردنی ئاکپارتییەوە ناتوانین داهاتوو بونیادبنێین، لە شوێنی قسەکردن لەسەر ئاکپارتی، کاتی ئەوە هاتووە قسە لەسەر داهاتوو بکەن".

 

هەروەها دەڵێت" ئاکپارتی لە یەکەم هەڵبژاردندا دەدۆڕێت، لەم نێوەندەدا کۆبوونەوە لەسەر بنەماکانی دیموکراسییەت و پێکهێنانی ئەلتەرناتیڤێکی بەهێز کە جێگەی متمانەی کۆمەڵگە بێت، ئەرکێکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنە".

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و بڕیارى زیندانى کردنى لەسەر یەک دۆسیە بۆ دەرچوە بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى پێنج مانگ، هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى چوار ساڵى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.

 

 


PM:07:20:09/07/2020