لە راگەیاندروێکدا تەریقەتی قادری کەسنەزانی داوا لە دەرویش و مریدەکانیان دەکات کە پێویست ناکات سەردانی کوردستانی عێراق بکەن و هەریەکە لەماڵی خۆی پرسە دابنیت.
لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە، تەریقەتی کەسنەزانی داوا لە دەروێش ومریدەکانیان دەکەن کە لەماڵی خۆیاندا پرسە بۆ کۆچی دوای رێبەری تەریقەتەکەیان شێخ محەمەدی کەسنەزان دابنێن کە لەئەمەریکا گیانی لەدەستداو بەنیازن لە کوردستان بنێژرێت.
ئەمڕۆ بەهەزاران لە دەروێش و موریدی شێخی کەسنەزانان لە رۆژهەلآتی کوردستانەوە لە رێگای دەروازەی باشمخاوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەدەغەی سەفەر لەنێوان ئێران و عێراقدا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە مانگی ئازارەوە قەدەغەکراوە، بەتۆبزی هاتنە باشووری کوردستان.