هێلی لەڤ چەند وێنەیەکی وروژێنەری خۆی بڵاوکردەوە

خانمە فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ کە هەمیشە بەوێنە سەرنجڕاکێشەکانی فانەکانی بەسەر دەکاتەوە، چەند وێنەیەکی نوێی وروژێنەری خۆی بڵاوکردەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هێلی لەڤ چەند وێنەیەکی نوێی وروژێنەری خۆی بڵاوکردەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشاوە.  

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.

 


AM:12:14:10/07/2020