لە عێراق ٧٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە ئاماری رۆژانەی کۆرۆنا لە عێراق ٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٢هەزارو ٨٤٨ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە.


وەزارەتی تەندروستی ئاماری کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی نوێ تۆمار كراوە، هەروەها هەزار و ٨٧٨ تووشبووش چاك بوونەتەوە.



تا ئێستا ژمارەی كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٤٦٠ تووشبوو، كۆی ئەو تووشبووانەی گیانیشیان لەدەست داوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٩٦٠ كەس.
 


PM:06:42:10/07/2020