ئەمڕۆ ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیان لەدەستدەدەن



جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ هەینی ١٠ یە تەموز لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.

 

 
عەبدوڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ لە سلێمانی چوار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، کەسێکیان خەڵکی شاری کەلارە".


ئەو بەرپرسەی تەندروستی دەشڵێت " داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین ئەم چەند رۆژە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە زیاتر بکەن، چونکە هاتنی دەروێشەکان بەبێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسین بۆ سەر زیاد بوونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە".

 


PM:07:01:10/07/2020