سلێمانی.. رووداوێكی هاتوچۆ كارەبای سێ گەڕەك دەبڕێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بووە هۆی بڕینی کارەبای سێ گەڕەکی شارەكە.

 

لەوبارەیەوە رادیۆ ترافیك بڵاویكردوەتەوە" لە شەقامی دووسایدی پاركی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری "كامری" خۆی كێشا بە ستونێكی پەستان بەرزدا". 

رونیشكراوەتەوە: لە ڕوداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بە سەلامەتی رزگاری بووە و بەهۆی ڕوداوەكەوە ئۆتۆمبیلەكە سوتاو ستونەكە كەوت.

ئاماژە بەوەشکراوە: بەهۆی كەوتنی ستونەكەوە هەردوو فیدەری ۲۰۰+ ٢٠١ لەكاركەوتوون، لەماوەی دوو كاتژمێردا كارمەندانی هۆبەی كارەبای كوردسات توانییان ستونێكی تازە دابنێین و كارەبا بگێڕینەوە بۆ گەڕەكەكانی كانی سپیكە و هەواری شار و دۆڵە ڕووت.



PM:08:41:10/07/2020