ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی مه‌لا كرێكار له‌ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، دادگای ئیتاڵیا سزاى ١٢ ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پاند.
پێگه‌ی (دوربین)ی نزیك له مه‌لا كرێكار بڵاویکردەوە، مەلا کرێکار لەرێی ڤیدیۆ لینكه‌وه به‌شداری دادگاییەكه‌ی ئەمڕۆی کردوە و له میانه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك قسه‌كانی مەلا کرێکار پچێڕێندراوە، مامۆستا كرێكاریش وتویه‌تی" ئێوه (١٢) ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندوه، كه چی ئاماده‌نین سێ سەعات گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌كو دادگای میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نابینم".
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە. نابراو ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا ھەیە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویژی دەزانێ.
مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلام لەساڵی ١٩٩١دا چووەتە وڵاتی نەرویج و ئەو وڵاتەش مافی پەنابەرێتی پێداوەو دواتریش بەشێوەیەكی بەردەوام هاتووچۆی بۆ هەرێمی كوردستان كردوە.
ھەروەھا لەساڵی ٢٠٠٠ مەلا كرێكار بووە بە ئەمیری گروپی ئەنسارولئیسلام، كە لەساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن ئەمریكاوە گروپەكەی مەلا كرێكار وەك گروپێكی "تیرۆرستی" لەقەڵەم درا، لەكاتێ پرۆسەی بەناو ئازادی عێراقیش لەمانگی ئازاری ٢٠٠٣دا لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە لە ناوچەی هەورامان بۆردومانی ئەو گروپە كراوە.