پەکەکە ئامارەکانی شەڕی دوو رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە

هێزەكانی (یەپەسە – ژن) كە بەشێكن لە باڵی سەربازی پەكەكە، لە چالاكییەكدا لە ناوچەی ساكاریا ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیایان تێكشكاند و بەو هۆیەوە چوار سەرباز كوژران و ١٢ی دیكەش برینداربوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی (یەپەسە – ژن) بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٩ی تەموز لە ناوچەی ئاداپازاری ساکاریا لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی تورکیا چالاکیان ئەنجامداوە چالاكییەكەی وەك تۆڵە كردنەوەیەك لەبەرامبەر هێرش و پەلامارە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كوردان وێناكردوە. 

 

ڕاشیگەیاندووە" لە ئەنجامدا ٤ سەربازی تورک کوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون کە برینی ٣ سەرباز سەختە. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی کاریگەری ئەنجامدراوە ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنراوە".

 


PM:01:30:11/07/2020