دوای ئەوەی دوێنێ هەینی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەڕەكی واست لە شاری كەركوك، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەی ماڵەكەیەوە سووتا، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەكرا، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی زۆری سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری كەركوك ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی دوێنێ له كاتی تێكردنی به‌نزین بۆ مۆلیده‌ی ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك، ئاگر له‌ماڵی (د. حسێن ئیبراهیم كه‌وته‌وه)، به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا، دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا".
وتیشی" له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و بڕیاریشه راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكرێته‌وه".