لە سلێمانی چوار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ چوار كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا".

 

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ئەمڕۆ چوار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، دوانیان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و یەكێكیان خەڵكی شاری كەلارە و ئەوی دیكەشیان خەڵكی قەزار سەیدسادقە.

باسی لەوەشكردووە: پابەندبوون و خۆپارێزی هاوڵاتیان حاڵەتەكانی مردن بەهۆی كۆرۆنا كەمتر دەكاتەوە. 

 

 



PM:07:19:11/07/2020