پەرلەمانتارێک: چ شەرمەزاریەکە.. ئەمە دووەمجارە بەردی بناغەی شەقامی سەدی مەتری دادەنرێت

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە بەردی بناغەی شەقامی سەد مەتری لەسەردەمی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد دانراوەو، ئەمڕۆ بۆ دووەمجار لەلایەن مەسرور باررزانی و قوبد تاڵەبانیەوە بەردی بناغەی دانرایەوە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " شەرمەزاریە".

 
د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا نووسیوویەتی"  عیماد ئەحمد كە ( ٧ ) ساڵ پێش یٔیستا بەردی بناغەی شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری دانا، دوای چەندین كابینەو چەند وەزیری خەڵكی سلێمانی لە حكومەتی بنەماڵە بارزانی، یٔەمڕۆ جاریکی دیکە بەردی بناغەی دادەنرێت، دەک هەموویان شەرمەزار بن بەرامبەر بە خەڵكی دەڤەری سلێمانی".

 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " نازانم چۆن رووتان دێت سەیری یٔەو خەڵكە دەكەن، دەبێت خەڵك لە بری ئەوەی وێنە لەگەڵ لاهور و بافل و قوباد و بەرهەم و بەرپرس و وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان و پارێزگارەكانی سلێمانی بگرن، حەقە لە كاتی بینینیان تەماتە بارانیان بكەن".

 
ئەو پەرلەمانتارە داهاتی ناوچەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەسەڵاتدارانی ئەم ناوچەیە بە نابەرپرس و کەمتەرخەم دەزانێت بەرامبەر خەڵک و ئەنجامنەدانی پرۆژە.


-غازی سروشتی لە بلوكی كۆرمۆر كە لە ناوچەی گەرمیاندایە بەرهەم دەهێرێت بەم رێژەیە:


-غازی وشك (٣٧٠) ملیۆن پێ سێ جار كە هەموو كارەبای كوردستان لەو غازە وشكە بەرهەم دەهێنرێت كەچی گەرمیان كەمترین كارەبای پێدەدرێت !.


- غازی شل ( LPG) رۆژانە 1200 تەن بەرهەم دەهێنرێت و بۆ هەموو كوردستان بەكاردەهێنرێت وەك غازی ماڵان، بەڵام هەموو جار كە كێشەی غازی ماڵان دروست دەبێت بەهۆی كێشەی پارە لە نێوانی بنەماڵەی ارزانی و تاڵەبانی یەكەم شار تووشی قەیران دەبێت سلێمانیە!.


- زیاتر لە دوو مەرزی نێودەوڵەتی و چوار مەرزی لاوەكی هەیە لە سنوری سڵێمانی كە داهاتی ساڵانەی كەمتر نییە لە (٥٠٠ ) ملیار دینار، جگە لەوەی كە بەشێكی زۆری دەڕوات بۆ كۆمپانیاكانی حزب .


- شەش جۆر باج و دامودەزگای باج هەیە لە دەڤەری سلیمانی و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە كە كەس نازانیت داهاتی چەندەو بۆ كوی سەرف دەكرێت.


- رۆژانە ٤٠ هەزار بەرمیل نەوت لەگەرمیان بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام خەڵکی گەرمیان سودی لێنابینن جگە لە دووكەڵەكەی و خراپكردنی جادەكەی، بەهۆی یٔەو تەنكەرانەی كە نەوت هەناردە دەكەن.


-  لە ٢٠١٩ زیاتر لە ١٧ هەزار تەنكەر نەوت لە رێگەی مەرزی پەروێزخان و باشماخەوە داخڵی سلێمانی بوون كە بۆ هەر تەنێك ١٠ دۆلاری رێگەوبان وەرگیراوە كە پارەكەی دەكاتەزیاتر ( ١٠) ملیۆن دۆلار،كەچی دوای حەوت ساڵ جاریكی تر بەردی بناغە دادەنێن بۆ شەقامی سەد مەتری.


-  یٔیتر باسی داهاتەكانی تر ناكەم وەك هاتوچۆ و كامیرا و شارەوانی و كارەبا... هتد.

 


PM:08:12:11/07/2020