ئەستێرەكەی بۆلیود تووشی کۆرۆنا بوو

ئەستێرەی بەناوبانگی بۆلیود ئەمیتاب باچان توشووی نەخۆشی کۆرۆنا بوو.

 

ئەمیتاب باچان لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ هاتوەتەوە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دوای توشبوونی بە کۆرۆنا یەکسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، هەر کەسێک لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا هەر بەرکەوتنێکی لەگەڵیدا هەبوبێت با سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

 

ئەمیتاب هاریفانچ باجان لە شاری ئەڵابادی هیند لە ساڵی 1942دا لە دایك بووە، جیا لەوەی ئەكتەرێكی ناودارە، هاوكات بەرهەمهێنەری سینەمایی، و گۆرانیبێژ و پێشكەشكاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنییە. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاكانەوە وەك ئەكتەر  لە بۆڵیوود دەركەوت. رەخنەگرانی ئەو بوارە پێیان وایە، ئەمیتاب توانیویەتی كاریگەری لەسەر مێژووی سینەمای هیندی دابنێت. 

باوكی ئەمیتاب شاعیرێكی زۆر ناوداری هیندە و لە ساڵی 2003دا كۆچی دوایی كردووە، دایكیشی لە ساڵی 2007دا كۆچی دوایی كردووە كە هەردووكیان لەگەڵ ئەمیتاب ژیاون چونكە كوڕی گەورەیان بووە. ئەمیتاب برایەكی بەناوی "ئەجیتاب" هەیە و ئەویش لە بواری شانۆدا كار دەكات. ئەمیتاب لە زانكۆی دلهی كۆلیژی زانستەكانی تەواو كردووە و دواتر خۆی لە بواری سینەمادا بینیوەتەوە كە خاوەنی زیاتر 100 فیلمی سینەماییە.

 
 


AM:09:14:12/07/2020