ترەمپ بۆ یەكەم جار دەمامكی بەکارهێنا

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ده‌مامكی بەکارهێنا.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانێكی بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی والتر رید لە نزیك واشنتن و بەسەركردنەوەی بریندارانی جەنگ و پزیشكانی نەخۆشخانەكە، دەمامكێكی رەشی پۆشیبوو، بە دەمامێك كە نیشانەیەكی ئاڵتونی سەرۆكایەتی كۆماری پێوەیە دەكەوت.

 

ترەمپ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەست دەكەم بەستنی دەمامك زۆر باش بێت، من هیچ كات ڕێگرنەبووم لە بەستنی دەمامك، بەڵام هەموو شتێك كات و شوێنی تایبەت بە خۆی هەیە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لە ئەمریکا سێ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار ٦٤٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١٣٧ هەزار و ٤٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 



AM:10:35:12/07/2020