ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیه‌وه
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به‌به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزى زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به‌به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه".
لەو ڕوونکردنەوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت" بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێشتر جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ى دانانى (پێوه‌ری زیره‌ك) له‌رێگه‌ی پارێزگاره‌وه گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه بۆ كاری پێویست به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنى كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت، ئیداره‌كانیش سه‌رپشك كراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان".
کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه) توانیویانه هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره (محه‌ویله)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌باو سودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه‌و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه".
دەشڵێت" به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه، به‌به‌راورد به ساڵانی پێشووتر، بۆیه هه‌روه‌ك پلانی سه‌ره‌تای دانانى جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) ئه‌م پرۆژه‌یه (دانانى جۆزه) كۆتایی دێت".
لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەدا کارەبای سلێمانی وتی" هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشتاندن كراوه بۆ یه‌كه ئیداره‌كان و سه‌رپشك كراون به‌هێشتنه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان، باشتر وایه جۆزه‌كان له‌سیستمه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی محاویله‌و تۆڕه‌كانى كاره‌با، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین به‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر".
PM:12:40:12/07/2020