لەسنوری قەندیل دوو کۆڵبەری بوونە قوربانی

 دوێنێ هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە هەرێمی ( بۆزی مێرگەسیری بناری قەندیل) تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردوو دوان بوونە قوربانی.


لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک نیوز کە ماڵپەڕێکی کوردیەو گرنگی بە پرسی کۆڵبەران دەدات، ئاشکرای کرد ئەو دوو کۆڵبەرەی دوێنێ بوونەتە قوربانی، ناوەکانیان ( ئیبراهیم ئەبوبەکری) خەڵکی گونجی نەمینجەی پیرانشار بۆتە قوربانی.


ئەو ماڵپەڕە باس لەوەش دەکات، هێزەکانی ڕژێمی ئێران هەر دوێنێ لە هەرێمی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە گروپێکی تری کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ( زیاد حاتەمی) بۆتە قوربانی.

 

هەفتانە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئێرانەوە لەسەر سنوری نێوان باشووری کوردستان و رۆژهەلآت، هاولآتی کۆڵبەر کە بۆ ژیانی کوولەمەرگی ئەم کارە دەکات دەبنە قوربانی. 



PM:02:17:12/07/2020