تەندروستی سلێمانی: ئەمڕۆ کەمترین ئاماری مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بۆ كەمترین ژمارە دابەزی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت" کەم بوونەوەی ئامارەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دەرئەنجامی پابەندبوونی ئێوەی ئازیزە بە رێنماییە خۆپارێزییەکانەوە". 

 

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبنەوە، پاش چەندین هەفته ئەمرۆ تەنها دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە". 

 

ڕاشیگەیاند" كەم بوونەوەی ئامارەكانی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا دەرئەنجامی پابەندبوونی هاووڵاتیانە بە ڕێنماییە خۆپارێزییەكانەوە". 

جەختیشی كردەوە، خۆپارێزییەكان ئامارەكانی مردن كەمتر دەكاتەوە.

 




PM:07:42:12/07/2020