تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزار و ٩٩٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزارو ٩٩٠ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو (١٩٩٠) کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە". 

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

 

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٩٤٥٥ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٣٣٧٨ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٢٦ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

 



PM:10:24:12/07/2020