به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند" كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی بۆ قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی، ناكرێته پشووی فه‌رمی و تاقیكردنه‌وه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
له ڕاگەیەندراوێکدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌زاكان و خوێندكاران و قوتابیانی كردوه‌ته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمی نییه و تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی دواناخرێت و تاقیكردنه‌وه‌كه له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت كه 14ی ته‌مموزی 2020ه.
ڕاشیگەیاندووە" كه جگه له رۆژانی جه‌ژن، هه‌روه‌ك له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هاتووه، هیچ رۆژێكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ناكرێته پشوو".