سزاکەی مانچستەرسیتی هەڵگیرا


ئەمڕۆ بەرەسمی سزاکەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی هەڵگیراو ئەو یانەیە لە وەرزەکانی داهاتوو دەتوانێت بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکات.

یانەی مانچستەرسیتی لە ماوەی رابردوو سزای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێندرابوو لەگەڵ ٣٠ ملیۆن یۆرۆ سزای دارایی.
یانەکە پێشتر لە دادگای کاس تانەی لە بڕیارەکە دابوو، ئەمڕۆ توانی دۆسیەکەی بباتەوەو تەنیا بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ سزای دارایی درا.
مانچستەرسیتی دووەمی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرایە، وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.
 


PM:12:10:13/07/2020