تەندروستی سلێمانی: شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت".

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزی بكەن لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر سەبارەت بە ئامارەكانی كۆرۆنا دەبیستن".

 

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ٩٤٥٥ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٣٣٧٨ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٢٧ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

 
 
 


PM:04:57:13/07/2020