بەپێی خشەی پشووەکان کە حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانی ئاب رۆژانی چەژنی قوربانە.
بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی ٣٠ تەموز، واتە ٣٠ ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنە، تا ٢ ی ئاب، واتە ٢ مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
رۆژانی پشووەکان..
سەری ساڵی زایینی
٥ /٣ ڕۆژی دەستپێکردنی ڕابەڕینی گەلی کوردستان
١١/٣ یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ۱۱ ئاداری ساڵی ١٩٧٠
١٤/٣ ڕۆژی لەدایکبوونی بارزانی نەمر
٢١-٢٣/٣جەژنی نەورۆز
٩/٤ ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق
١٥/٤ جەژنی سووری ئێزیدییەکان (سەری ساڵی ئێزیدییەکان)
١/٥ ڕۆژی کرێکارانی جیهانی
٢٤-٢٦/٥ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
١٧/٧ڕۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی عێراق
٣٠/٧- ٢/٨ جەژنی قوربانی پیرۆز
٢٠/٨ سەری ساڵی کۆچی
٢٩/٨ ڕۆژی عاشورا
٣/١٠ ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق
٢٩/١٠ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن د.خ
٢٥/١٢یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح
*بە پشت بەستن بە ڕۆژ ژمێری کۆچی، ڕۆژەکان مەزەندەکراون
ڕۆژانی بۆنە فەرمییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠/١ جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس)
٢٢/١ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری مهاباد
١/٢یادی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەردەم هەردوو بارەگاکانی لقی ۲ پارتی و مەڵبەندی ۳ یەکێتی
٢٥/٢ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی پێکهاتەی تورکمان
٣/١ ڕۆژی کۆچی دوایی بارزانی نەمر
٧/٣ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری سلێمانی
٨/٣ ڕۆژی جیهانی ژنان
١٠/٣ ڕۆژی جلی نەتەوەیی
١١/٣ ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری هەولێر
١٤/٣ ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری دهۆک
١٦/٣یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە
٢١/٣ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری کەرکوک
١٤/٤ یادی ئەنفالکردنی گەرمیان (چەمچەماڵ و کەلار)
١٦/٢ یادی کیمیابارانکردنی بالیسان
٢٢/٤ ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی
٢٤/٤ یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ
٣١/٧ یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
٣/٨ یادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان
٧/٨ ڕۆژی شەهیدانی ئاشووریان
٢٥/٨ یادی ئەنفالکردنی بادینان
١٧/١١ ڕۆژی زمان و کولتوری پێکهاتەی تورکمان
١٧/١٢ ڕۆژی ئاڵای کوردستان