ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند" ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت". 
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و سبەینێ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی بۆ مانگی  (ئایار/٥)ی ساڵی ٢٠١٩ دابەشدەکرێت". 

دوای بڕیاری خەرجکردنی ٧٩%ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە مانگێکی مووچەخۆران، پێویستی بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە، لە کاتێکدا پێشوتر پێویستی بە ٧٥٥ ملیۆن دۆلار هەبووە.
 


AM:10:22:14/07/2020