سوپای توركیا له‌ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌فتانین ده‌كشێته‌وه‌

لە دژی سوپای تورکیا لە شاخی کارتاڵ چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ژمارەیەکى زۆر سەربازی تورکیا کوژران، دواى چالاکییەکە سووپای تورکیا لەسەر شاخی کارتاڵ دەستیان بە کشانەوە کرد.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فوراتنیوز، هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ شاخی كارتاڵ چالاكیه‌كیان دژ به‌ سوپای توركیا ئه‌نجامداوە و له‌و چالاكیه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی توركیا كوژران، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سوپای توركیا ناچاربووه‌ له‌ شاخی كارتاڵ بكشێته‌وه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار گورزی قورسیان لەو سەربازانەی سوپای تورکیا دا، کە لەسەر شاخی کارتاڵ لە حەفتانین دا بوون". 

 

دوێنێ ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لە بارەی چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و وتی" ٣١ سه‌ربازی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێری جه‌نگی هه‌فتانیندا كوژاون". 



PM:12:11:14/07/2020