کارەبای سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانى بڕیارێکی نوێی دەربارەى جۆزەی ٢٠ ئەمپێڕی دەرکرد.
لەڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند" دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه".
ئەوەش خراوەتەڕوو: به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و ناوچانه و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه لابردینى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه و هاوڵاتیان پێیان باشه لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له رابردوودا ئه‌و جۆزانه پارێزگارى باشى كردووه له گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با.
باس لەئەوەشکراوە: ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه كه یه‌كه كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه چاره‌سه‌ره بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو ناوچانه هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه.
PM:12:51:14/07/2020