کارەبای هەرێم لە ١٠٪ زیاد دەکات

لەگەڵ کردنەوەی وێستگەی کارەبای خەبات لە هەولێر، سەرۆکی حکومەت رایگەیاند " بە کردنەوەی ئەم وێستگەیە هەرێمی کوردستان توانای ٣٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەکات، کە بەم پێیە رێژەی ١٠٪ کارەبای هەرێم زیاد دەکات".

 
مەسرور بارزانی لە کردنەوەی وێستەگەکە لە خەباتی نزیک هەولێررایگەیاند، "وێستگەكەی هەرچەندە لە خەباتە، بەڵام بەرهەمەكەی بۆ هەموو هەرێمی كوردستانە".


سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "داوامان لە وەزارەتی كارەبا كردووە پێداچوونەوەی بە تۆڕە گشتییەكان بكات سەبارەت بە‌ بەرهەمهێنان و گەیاندن و بەكارهێنانیش، ئەركی زۆریش دەكەوێتە سەر هاووڵاتیان. راستە هاووڵاتیان خاوەن مافن، بەڵام ئەركیشیان هەیە". 



پڕۆژەی کارەبای خەبات كە لەلایەن وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای هۆسكۆی كۆری و KNOC جێبەجێ كراوە، زیاتر لە ٥٦٤ ملیۆن دۆلاری تێچووە و، لە ماوەی رابردوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كۆمپانیاكان هەرێمی كوردستانیان بەجێ ێشتبوو، بەم دوایانە لەسەر داواو فشاری حکومەت كاركردن لە پرۆژەكەدا، دەستیپێکردەوەو تەواو کرا.

 


PM:01:36:14/07/2020