جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، پێشبینی دۆخی سلێمانی دەکات کە بەرەو چاکبوون و ئاسایی بوونەوە دەڕاوت و دەڵێت " لە ئێستادا هیچ نەخۆشێکمان نییە دۆخی خراپ بێت و لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردا بێت".
د. هێرش سەید سەلیم لە لێدوانێکی تایبەت بۆ " سپی " رایگەیاند " ئەگەر پابەندبین بە رێنومانییە تەندروستییەکانەوە دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و، رێژه‌ی تووشبوون به کۆرۆنا له شاری سلێمانی رووی له دابه‌زین کردووه‌و، ژمارەی چاکبوونه‌وهش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه”.
ئەو ئاشکرای کرد کە ئەمرۆ سێ شەممە و دوێنێیش دوو شەممو هیچ نه‌خۆشێک پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد نه‌بووه، له ئێستادا هیچ تووشبوویه‌کی کۆرۆنا له سلێمانی له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرددا نییه.
پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین تا ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تێدا روویداوە، بەڵام چەند رۆژێکە رێژەکە بەرەو کەمبوونەوەو وەستان دەڕوات و، تا ئێستا ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی ٦ هه‌زار و ٦٦٨ که‌س تووشی کۆرۆنا بوون، ٣ هه‌زار و ٣٢١ کەس چاکبوونەتەوەو ٢٨٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.