لە کەرکوک ژمارەی مردوانی تووشبووی كۆرۆنا بۆ ١٣١ كەس بەرزبوەوە

تەندروستی كەركوك رایگەیاند" ١١٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوە". 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە دوو هەزار و ٥٣٧ حاڵەت و ١٣١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا هەزارو ١٨٥ هاوڵاتی چاکبونەتەوە. 
 


AM:12:24:15/07/2020