سۆران عومەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کرد.

 

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە دەڵێت" داواکارم کە ئەم نامەیەم وەک دەستلەکارکێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکەن لە نزیکترین کۆبوونەوەی پەرلەمان".

 

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا سۆران عومەر دەشلێت" پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادان و چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت". 

 

بڕیارە ئەمڕۆ سۆران عومەر کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بۆ ڕای گشتی بخاتەڕوو. 



AM:10:55:15/07/2020