گەرمترین رۆژەکانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان دیاری کرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا دوو رۆژی مانگی تەموزی دیاری کرد وەک گەرمترین رۆژی هاوینی ساڵ لە باشووری کوردستان.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە هەردوو رۆژی ٢١ و ٢٢ تەموزی بە گەرمترین رۆژی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد.

 

ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبنەوە بۆ سەرو ٤٥ پلەی سیریزی.

 

تا ئێستا سەرباری گەرمی چەند رۆژی رابردوو، بەلآم کەشوهەوای باشووری کوردستان بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمێک فێنکترە.

 

 



AM:08:49:16/07/2020