خانمە شۆخەکەی بەزمی بەزم، سامرەند وێنەی خۆی و کچە بچووکەکەی بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سامرەند دارا وێنەیەکی خۆی کچە بچووکەکەی بڵاوکردۆتەوەو ئامۆژگاری دەکات و پێیدەڵێت"كچم لە داهاتودا هەرگیز !!دۆستەکانت بە یەکتر مەناسێنە..ڕۆژێـــــــک..یەکتر یٔەگرن و پشتت یٔەشکێنن ئەمە راستی ژیانە كەر واشت كرد وەك من دەرسی لئ وەرگرە".
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.
کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.
ئەو خانمە ئەكتەرو شانۆكارەو لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.