ئاگاداربە هەرگیز نابێت ئەم شتانە بە کەس بڵێیت

زۆرێک لەخەڵکی خویەکی خراپیان هەیە ناتوانن هەرگیز نهێنییەکانی ژیانیان لەناو دڵیاندا بهێڵنەوە،ئەمەش وەک کتێبێکی کراوە  سەیردەکرێن پێش ئەوەی بخوێنرێیتەوە ناوڕۆکەکەت بزانرێت. شاردنەوەی شتی کەسی ڕەنگە کەمێک قورس  بێت بەڵام نابێت هەموو شتێک بەکەسانی دەوروبەر بوترێت.
 لێرەدا باس لە چەند نهێنییەک دەکەین کەنابێت هەرگیز بەهیچ کەس بڵێیت.

ـ ناخۆشییەکانی ڕابردووت: هەموو کەسێک چیرۆکی ناخۆشی هەیە لە ژیانی ڕابردوویدا دەربارەی ئەوکەسانەی حەزیان پێناکەی، بۆیە هەرگیز مەڵێ ڕقم لەو کەسەیە لێگەڕێ با بنهێنی بمێنێەتەوە.

ـ ئامانجی داهاتوت: ڕەنگە حەز بەشاردنەوەی ئەم نهێنییەی نەکەی بەڵام زانایان سەلماندویانە ئەوکەسانەی ئامانجەکانیان باس دەکەن حەزوئارەزویان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە کەم دەبێتەوە بۆیە گەر بەنهێنی بیهێڵیتەوە چانسی زۆرترت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی.

ـ  داهاتەکەت:  تەنها ئەو کۆمەڵە کەسەی لەگەڵتن دەزانن بە داهاتی ساڵانەت بۆیە نابێت لەشوێنی گشتیدا باسی بکەی چونکە تۆنازانی تێڕوانینی خەڵک چییە بۆت.

ـ چاکەکانت: دەزانی هەمیشە ئەنجامدانی چاکە خراپەکانت ئەسڕێتەوە. بۆیە هەرگیز هەوڵ مەدە باسی ئەوچاکانە بکەی کە  کردووتن.

ـ کێشە خێزانییەکانت:  هەمووخێزانێک توشی کێشەو ناخۆشی و دەبێت بۆیە لەکاتی هەبوونی هەرکێشەیەک هەوڵ مەدە لای کەس باسی بکەی تا ئەوکاتەی چارەسەر دەبێت.

ئا: هە ـ ف
 


AM:11:01:16/07/2020