هونەرمەندی کۆمیدی هەولێر و کوردستان سەڵاح پەرچەم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە نوسەری دراما بووەو چەند دەقی شانۆیی و سینەمایی نووسیووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن و دواتر پەتا کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەند و ئەکتەرە ناسراوەکانی باشووری کوردستان کاری کردووە.
سەڵاح پەرچەم تەمەنی ٤٩ ساڵەو ماوەیەکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵدایە.