پۆلیسی سلێمانی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوەیان دەستگیکردوە کە کاریان کڕین وفرۆشتن بووە بە گورچیلەوە".

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌" پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەو ەو گەڕان و بەدواداچون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بوە بەگورچیلەی مرۆڤەوە".

 

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد: تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و بەپێی یاسای تایبەت بە بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون.

 

پۆلیسی سلێمانی ناوی تۆمەتبارەكان بڵاوكردوەتەوە كە ئەمانەن:

( أ ، ی ، ع ) لەدایكبوی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبوی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ع ، أ ، م ) لەدایكبوی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(م،أ،ح) لەدایكبوی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ی ،س،م ) لەدایكووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(أ،ح،ز ) لەدایكبوی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ه ،ی،ت ) لەدایكبوی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.
(ع،ع،ك) لەدایكبوی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.

 
 



PM:01:48:16/07/2020