تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا ٤٣١ چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووەو سوپاسیان دەكات".
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" تا ئێستا ٤٣١ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە".
پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" هەر چاكبوویەكی كۆرۆنا دوای ١٤ رۆژ لەچاكبوونی دەتوانێت بتڵێك خوێن ببەخشێت، ئەوانیش لەو بتڵە خوێنە پلازماكەی دەردەهێنن و بۆ سێ تووشبووی دیكەی بەكاردێنن".