لە سلێمانی دوو كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دوو كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا".

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر بوون، بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەمڕۆ تەنها دوو حاڵەتی مردن لە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، حاڵەتێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوو و حاڵەتێکی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجە بوو.

 

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیان باسی لەوەشکردووە: تەنها پابەندییەکانی ئێوە بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە دەتوانێت ئامارەکان کۆتای پێی بهێنێت. 

 


PM:07:38:16/07/2020