فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی بناری چیای هەڵگوردی كرد

فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی بناری چیای هەڵگوردیان لە سنووری پارێزگای هەولێر كرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار لەسەر یەک ناوچەی کونەکۆتر-یان لە بناری چیای هەڵگورد لە دەڤەری باڵەکایەتی بۆردوومان کرد.

 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە. 

 
 

 

 


PM:09:04:16/07/2020