له گوندێكی سنووری شاره‌دێی شوانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، ته‌رمی سێ هاووڵاتی دۆزرایه‌وه كه به فیشه‌ك كوژرابوون و یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه كورده، هۆکاری کوشتنەکانیان نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمى هاوڵاتییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسنوری گوندی "سەقزلی" سەر بە کەرکوک، لەنێو نامامگەیەکـ بەناوی چراخان دۆزراونەتەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئه‌و سێ كه‌سه پێش كوشتن‌یان ده‌ست و قاچیان به‌سترابوویه‌وه و یه‌كێكیان خاوه‌نی نهمامگهكهیه و ئه‌وانه‌ی تریش كرێكاری بوون و شوێنەوارى گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە.
یەکێکـ لە کوژراوەکان خاوەنی نەمامگەکەیە بەناوی (ع، ح، ب) کوردە و رەگەزنامەى سویسرى هەیە و لەگەڵ دوو لە کرێکارەکانی کە لەنەتەوەی عەرەبن.