یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

پسپۆرێکی بواری گەردوونناسی ئاشکرای دەکات گۆڕانکاری بەسەر دەستپێکردنی جەژنی قورباندا دێت.

 

محەمەد هندی پسپۆری گەردوونناسی و ئەندامی یەکێتی عەرەبی گەردوونناسی بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند" لەبری ئەوەی رۆژی ٣٠ تەموز یەکەم رۆژی جەژنی بێت، گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ٣١ تەموز دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.

 

رۆژانی جەژن بەپێی شەریعەتی ئیسلام بەپێی پێوەری ساڵ و مانگی هیجری دەبێت و هەموو ساڵێک گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.



AM:09:24:17/07/2020