هەوڵی تەقاندنەوەی حوسەینیەکەی سلیمانی دەدرێت

حوسەینیەکەی سڵیمانی کە تاقە مزگەوتی شیعەکانە لە سلێمانی ئەمرۆ لەکاتی نوێژدا هەوڵی تەقاندنەوەی دەدرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس بەسپی میدیای راگەیاند لەکاتی نوێژی نیوەڕۆی ئەمرۆدا کەسێک بە جانتایەک پڕ لەمادەی تەقاندنەوەوە لە مزگەوتی حوسەینیەی سلێمانی ( تەنیشت پردی خەسرەوخاڵ ) هەوڵی داوە مزگەوتەکە بتەقێنێتەوە، بەڵام کەسەکە لەلایەن ئاسایشەوە گیراوەو نەهێلڕاوە تەقینەوەکە ئەنجام بدات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو کەسە بەرەگەز عەرەبە.



PM:01:55:23/05/2014