تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە کەلار گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی کەلار گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانهوهی بۆ ماوهی چهند ڕۆژلەنەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تەمووز هاوڵاتیهكی تری سنورەکە به نهخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد".
ڕاشیگەیاند" كۆچكردوو ئافرهتێكی تهمهن (٦٥) ساڵانه و لەنێو نەخۆشخانەی قەڵا گیانی لەدەستدا".
PM:02:25:17/07/2020