شاسوار عەبدولواحید: پێویستە کۆنتڕۆڵکردنی دەرواز سنورییەکان هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" بە پێویستی دەزانن گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر دەروازە سنورییەکاندا، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە کە ساڵانە بە بەهای ١٥ مليار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هەیە".

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" پێویستە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، هەڵمەتێکی گشتگیربێت لە هەموو عێراق، لەناویشیاندا دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان".

 

ڕاشیگەیاندووە" ئەو دەروازە سنووریانەی هەرێم ساڵانە بە بەهای ١٥ مليار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە".

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکراشیکردووە: داهاتی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەچێت "بۆ دو خێزانی دەسەڵاتدار نەک گەلە ژێردەستەکەی"، ئەوەش لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری وڵاتدا هەمان بارودۆخەکە.

 

پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید لەکاتێکدایە، کە ماوەیەکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیکردوە بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق. 



PM:06:17:17/07/2020