لە کەرکوک ٨٢ حاڵەتی توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٨٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا بەکۆرۆنا تۆمارکراو هەر لەو ماوەیەشدا ٧١ کەسیش چاکبوونەتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە: کە هەتا ئێستا لە کەرکوک دوو هەزار و ٩٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٣٩٤ کەسیش چاک بوونەتەوە و ١٤٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
 


PM:01:56:18/07/2020