پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کەرکوک گەنجێک بە چەقۆ لە لایەن هاوڕێکەی کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی (عمل شعبی) ی کەرکوک هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی (ع، ح، ب) دانیشتووی گەڕەکی واست لەلایەن هاوڕێکەی درایە بەر چەقۆ و بە سەختی بریندار بوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.