بەهۆی كۆرۆناوە كەسێك لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ شەممە تووشبوویەکی دیكهی كۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی لهدهستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بڵاویكردەوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٠ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كە پیاوێكی تەمەن ٤٦ ساڵە و دانشتووی شاری ڕانیەیە.
ڕاشیگەیاندووە" دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی تایبەت بە كۆرۆنا لەبەر ناجێگیری باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە".
PM:05:38:18/07/2020