" تا ئێستا حکومەت پارەی ( نەسریە)ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خەرجنەكردووە

رۆژنامەنووسێکی ناسراوی یەکێتی دەڵێت " بەپێی سەرچاوەیەك تا ئێستا حكومەت پارەی بەردەست (نەسریە) و موچەی سەرۆكایەتی هەرێمی خەرج نەكردووە، فەرمانبەرو كاربەدەستانی سەرۆكایەتی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە".

 

سەرتیپ جەوهەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " تا ئێستا هۆكاری سەرف نەکردنی نەسریە لەلایەن حکومەتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، رووننەكراوەتەوە، پێدەچێت بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆكایەتی بێت بەكەمكردنەوەی پارەی مانگانەی كارپێكردنی (تەشغیلی) سەرۆكایەتی هەرێم و رازینەبوونی ئەنجومەنی وەزیران بێت بەو بڕە پارەیەی پێشوو سەرۆكایەتی هەرێم وەك پارەی بەردەست وەریاندەگرت."

 

ئەم مانگە تا ١٤ ی تەمموز هەموو موچەخورانی كوردستان بەخانەنشینی سەربازی و مەدەنیشەوە موچەكانیان وەرگرتووە.



AM:12:18:19/07/2020