تەندروستی سلێمانی: كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەڕوات

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە ئێستادا تەنها ٢٢ توشبووی كۆرۆنا لە چاودێری وردن".

 

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی" دۆخی كۆرۆنا لە سنوری سلێمانی بەرەو خاوبوونەوە دەچێت و بە پابەند بوونی هاووڵاتیان بە خۆپارێزی نزیك دەبینەوە بە كۆتایی هاتنی كۆرۆنا".

 

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا (١٧٦) تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ماونەتەوە".

 

وتیشی" لەو ژمارەیە تەنها ٢٢ تووشبووی كۆرۆنا لە چاودێری وردن". 

 
 
 


PM:07:41:19/07/2020